ڕاكان جبوری: ناکۆکی کورد کاریگەری لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک هەیە

  2024-04-01  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، تێڕوانین‌ و دیدگای هاوپەیمانیی عەرەبی‌و تورکمانی پاراستنی دەستکەوتەکانی کەرکوکە، بەڵام ناکۆکیی کورد کاریگەریی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک هەیە.

ڕاكان جبوری پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند، تێڕوانین‌ و دیدگای هاوپەیمانیی عەرەبی‌و تورکمانی یەک شتە، ئەویش پاراستنی دەستکەوتەکانی کەرکوکە، لەکاتێکدا ناکۆکیی کورد کاریگەریی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکارییەکانی پێکهاتەکان، چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک دوادەخەن، هیچ ڕێککەوتنێکی گشتگیرو دەستەجەمعیش لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە بونى نییە.

وتیشی، دەستپێشخەرییەکانی محەمەد شایع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی کەرکوک‌و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی ئەو پارێزگایە، لەلایەن پێکهاتەکانەوە بەشێوەیەکی کارا گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە.

بەوتەی ناوبراو، "دۆخی کەرکوک هەستیارەو پێویستی بەکاتی زیاترە بۆئەوەی لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، دەبێت لایەنە جێبەجێکارییەکان یان یاسادانان بەباشی لەدۆخی کەرکوک تێبگەن".
 


ڕیکلام