ئەو شۆفێرەی بەهۆی فڕێدانی زبڵ و خاشاك بۆ سەر شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر سزادرا، سزاكەی چووە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێت سێ رۆژ كاری ژینگەپارێزی بكات.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سەرۆكی شارەوانی هەولێر بڕیاریدا سزای سێ ڕۆژ بسەپێنێت بەسەر ئەو شوفێرەی لەچەند رۆژی رابردوودا پاشماوەی زبڵی فڕێ دابووە سەر شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر و لەلایەن كارمەندانی پۆلیس دەستگیر كرا، رۆژی دووشەممە سزاكەی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاند: سزاكەی بەشێوەیەكە دەبێت شوفێرەكە ماوەی سێ ڕۆژ وەك ژینگەپارێز كاری خاوێنكردنەوی شۆستە و شەقامەكانی نێو بازاڕی هەولێر بكات.