بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ گەشتنی پارە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئادار دەکرێت.
محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٣٥٢ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ موچەی مانگی شوبات (دوو)ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ڕەوانە دەکات.
سەبارەت بەموچەی مانگی (٣)ی فەرمانبەرانیش وتویەتی، "بەمزوانە لەگەڵ گەیشتنی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەستدەکەین بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئادار (سێ)ی فەرمانبەرو موچەخۆرانی هەرێم".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا هێزو دامەزراوە ئەمنیەکانی هەرێم موچەی مانگی (٢)یان وەرنەگرتوەو بڕیارە ئەمڕۆ موچەی ئەوان لەبەغداوە ڕەوانە بکرێت.