کۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایدەگەیەنێت: سێ توێژ کە بریتین له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان وەردەگرین.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران شێواز و مه‌رجه‌كانی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندیی پێكهێناوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه و توێژه‌كانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وەردەگرین.
ئاشكرایكرد، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌رده‌گیرێن، نابێت بڕوانامه‌كه‌ی له ئاماده‌یی كه‌متربێت هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆ و ئه‌و په‌یمانگه‌یانه‌ی كه خوێندكاری ده‌رچووی 12ـی ئاماده‌یی وه‌رده‌گرن، ده‌توانن ببن به كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به مه‌رجێك ته‌مه‌نی خوێندكاره‌كه له 19 ساڵ كه‌متر نه‌بێت. ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیش نابێت بڕوانامه‌كانیان له دیپلۆم كه‌متر بێت.
جومانه غه‌لای مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی وه‌رگرتنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت ئه‌و كارمه‌نده‌ی داده‌مه‌زرێندرێت، كارتی بایۆمه‌تریی ده‌نگدانی هه‌بێت و خه‌ڵكی هه‌مان پارێزگا بێت. هه‌روه‌ها خزم و كه‌سی نزیكی كاندید نه‌بێت له هه‌مان بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌بێت كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت".
وتیشی، "نابێت كارمه‌ند له ڕیزی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كاندا كاربكات و نابێت نوێنه‌ری هیچ كام له‌و حزبانه بێت كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌و ڕێكخراوانه نه‌بێت كه له ڕۆژی ده‌نگداندا چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به چۆنێتیی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ دامه‌زراندن وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، جومانه غه‌لای وتی، "كۆمسیۆن لینكێك له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی ته‌رخانده‌كات بۆ وه‌رگرتنی داواكاریی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ربگیرێن".