ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕادەگەیەنێت، به‌بێ یەکێتی حوكمڕانی به‌ڕێوه‌ناچێ، چونكه یه‌كێتیی دیموكراسی قبوڵه و روانگه‌ی ئه‌وه‌یه دیموكراسی به شه‌رتی چه‌قۆ ناكرێت.
ستران عه‌بدوڵا- ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕایگەیاند: پارتی كه‌یفی خۆیه‌تی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات، ئێمه پێمانوایه به‌شی ئه‌وه هێزی سیاسی له كوردستان هه‌یه، به‌شی ئه‌وه حه‌ریفی سیاسی و سه‌ركرده‌ی سیاسی و خه‌ڵكی دیموكراتخوازو په‌رله‌مانتاری گه‌نج هه‌یه كه ئاماده‌ن بچنه كێبركێی په‌رله‌مانتارییه‌وه، ئه‌مانه مونافه‌سه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژاردن خۆش ئه‌كه‌ن، ئێمه وه‌كو یه‌كێتیی بۆ ئه‌م ململانێیه حازرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد، پێمان وایه قۆناغی دوای ئه‌وه وه‌كو مامۆستا (برایم) ده‌یوت: لهزڕهی زنجیر دڵت نه‌له‌رزێ. هیچ پێویست ناكات دڵمان بله‌رزێ له هیچ شتێكی لابه‌لا، پێمان وایه كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، په‌رله‌مانێكی تازه ده‌ستبه‌كارده‌بێت و حكومه‌تێكی تازه ته‌شكیل ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی بردیه‌وه ئه‌وه حكومه‌ت ته‌شكیل ئه‌كات.