گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ جەژن زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاکە

  2024-04-13  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری هاتنی گەشتیاری بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت،" زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردوە".

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند: لە پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتنە نێو سلێمانی کە زۆرینەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە، دوای ئەوانیش گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ژمارەیەکی دیکەشیان لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون. 

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستاش هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و، لە پێنج رۆژی داهاتوودا ئاماری گشتیی هاتنی گەشتیاران بڵاودەکەنەوە. 

وتیشی، "لە رۆژانی جەژندا پلانەکان بە باشی بەڕێوەچوو، سەرجەم شوێنەکانی حەوانەوە کراوەبوون و لەو رووەوە هیچ گرفتێکمان نەبوو، بەشێک لە رێستۆرانتەکانیش کراوەبوون، توانیمان ببینە سەرچاوەیەکی باشی داهات بۆ ھاوڵاتی و کاسبکاران و بازاڕ جموجوڵی باشی تێدابوو"


ڕیکلام