داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینار بووە

  2024-07-05  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ئاشكراده‌كات كه‌ زیاتر له‌ 17 ملیار و 80 ملیۆن دینار بوه‌ و 79%شی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ماڵپەریشەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك،بڕی 17 ملیار و 80 ملیۆن و 814 هەزار و 383 دینار بووە، بەجۆرێك كە 79%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 21%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.