بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵرۆژی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، “ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی”.
دەقی پەیامەکە...
ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە "قودسی کوردستان" ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.
حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو. قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە. یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان