مەڵبەندی رێکخستنی دهۆکی یەکێتی هەواڵێکی چەواشەکاری میدیاکانی پارتی رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "زۆر هەوڵیاندا بگەڕێنەوە ناو ریزەکانی یەکێتی، بەڵام دەرکراوەکان نەگەڕاونەتەوە"
مەڵبەندی رێکخستنی دھۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: لەدوایی ٨ی تەموزی سالی ٢٠٢١ هەریەک محەمەد شێروان و چەند کەسێکی تر لەناو رێزەکانی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ) دورخراونەتەوە کەسەر بە (لاهور جەنگی ) بوونە ، دوایی ئەوەش زۆر داوای گەرانەوەیان کردووە بۆ گەرانەوە بۆ ناو ریزەکانی یەکێتی، بەڵام سودی نەبووە قەبولکراو نەبووە.
ئاماژەی بەوەداوە: ئەمرۆ پارتی لە رێگەی چەند پەیجێک بڵاوی کردۆتەوە وەکو کادری یەکێتی ناساندویانە ، لێرەوە رایدەگەیەنین و خەڵکی دەڤەرەکە شاهیدی ئەوەن کە ئەم برادەرانە لە ساڵی ٢٠٢١ دورخراونەتەوە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ئێمە نەماوە .