سەرۆکی ئەمریکا وادەی دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی لوبنانی درێژکردەوە

  2024-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەمریکا بەبڕیارێک دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی لوبنان بۆ ماوەیەکی دیکە درێژ دەکاتەوە و دەڵێت، "هێشتا زۆریک لەهاوڵاتیانی مەدەنی لەمەترسیدان ".

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەدۆخی مرۆی و ئەمنی لوبنان رایگەیاند: بەشێوەیەکی بەرچاو دۆخی ناوچەکە بەهۆی گرژییەکانی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیلەوە تێکچووە

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە: لەکاتێکدا سەرنجەکان لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە و باشترکردنی بارودۆخی مرۆییە ،بەڵام  هێشتا زۆرێک لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە مەترسیدان ، بۆیە دیپۆرتی هاوڵاتیانی لوبنانی لە ئەمریکا بۆ ١٨ مانگ  دوادەخات.


ڕیکلام