دوای بێهیوابوونی لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پارتی دیموکراتی کوردستان پەنای بۆ عەرەب و تورکمان برد بۆ ئەوەی پۆستەکە نەدرێت بە یەکێتی، بەپێی زانیارییەکان لە پیرمام رێکەوتنی کۆتایان کردوە بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێت بە عەرەب
بەپێی زانیارییەکان، پارتی لە پیرمام لە گەڵ کوتلەی عەرەبی بەسەرۆکایەتی راکان جبوری و بەرەی تورکمانی کۆبوونەتەوە و بڕیاری کۆتاییان داوە بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی نەبێت
پارتی لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی نەشاردوەتەوە و بەئاشکرا بە عەرەب و تورکمانی وتوە ئێمە بە هەموو داواکارییەکانتان رازی دەبین بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار بەدەستی عەرەبەوەبێت باشترە
هەوڵەکانی پارتی لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بوویەوە و لە زۆربەی پارێزگاکان دەنگەکانی زۆر کەمی کرد، ئێستاش هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێت بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە زۆرترین دەنگی پارێزگاکەی بۆخۆی بەدەست هێنا