سوپای تورکیا لە بنکە سەربازیە نوێیەکانی تەقەی ھەڕەمەکی لە دارستان و پاوەنەکانی گەرووی ڕوڵا لە سنوری برادۆست کردووە، بەهۆیەوە ڕووبەرێکی فراوان سوتاوە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لەنێوان15 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ 15 ی تەمموز، بەھۆی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە، نۆ گوند لە بەتەواوی چۆڵ بوون و 184 خێزانیش ئاوارە بوون و زیاتر لە 68 ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتاون.
ھەر بەپێی ئامارەکان، لەو ماوەیەدا تورکیا 381 جار بۆردومانی ھەرێمی کوردستانی کردووە کە زۆرینەیان لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بووە.