قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ لە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە و دۆخی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی و چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێنراوە تاوتوێکرد.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەداجێگری سەرۆک وەزیران ستایشی د. هەڤاڵ ئەبوبەکری کرد بەوەی ه'ەمیشە خەمخۆرانە و بە دیدێکی کراوە و بەرپرسیارانەوە هەوڵی خزمەتکردنی هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە بەرامبەریشدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە هەموو قۆناغەکاندا پشتیوانی بووە لە سەرخستنی کاروبارەکان و چارەسەکردنی کێشە ئیدارییەکانی ناو پارێزگای سلێمانیدا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو بڕیارانەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێندراون، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بڕیارەکان بەزووترین کات و بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێن کە زۆرترین خزمەتی هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی بکرێت.