شارەوانیی سلێمانی: بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیان

  2024-08-17  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەوانی سلێمانی شێوازی خەرجکردنی ئەو داهاتەی ئاشکراکرد کە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت لەبەرامبەر تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی شارەکە و دەڵێت، " داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سنووری سلێمانی دەخرێتەوە خزمەت گەڕەکەکانیان".


سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، پاڵپشت بە ماددەی ٧/ دووەم لە یاسای ژمارە ٣ـی ساڵی ٢٠١٩ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە ٧ ساڵی ٢٠٢١  تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان، رێژەی ٣٠٪ داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە خەرجدەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی سوودمەندە و سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لەهەمان کاتدا سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لە رێگەی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت لەو بڕە داهاتەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارین بتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری بگەیەنینە ئەو گەڕەکانە