پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، 600 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی كه‌ركوكدا دابه‌ش ده‌كرێت. و مه‌رجه كه دەبێت بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووی کەرکوک بن.
رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی 600 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی كه‌ركوكدا ده‌كرێت كه مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
وتیشی، ''به‌ڵێنم پێدابوون كه سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدایه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووی کەرکوک بن، پارچه زه‌وی وه‌ربگرن".
ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌كاتێكدایه، كه پێشتر راکان جبوری، پارێزگاری پێشوی بەوەکالەتی کەرکوک تاكلایهنان تیروپشکی بۆ دابەشکردنی زەوی به‌سه‌ر مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌ناو زانكۆكه‌دا نیگه‌رانی دروستكرد و مامۆستایان ئه‌وكات رایانگه‌یاند، كه كه‌سانی ناشایسته‌ی تێدایه.