ئاسایشی سلێمانی لەڕێگەی تۆڕی هەواڵی ژیانەوە دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "ئەو هەواڵەنەی بڵاوکراونەتەوە گوایە کۆد دەدرێت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دوورە لە راستیەوە".
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژەی ئاسایشی سلێمانی بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند: ئەو هەواڵانەی بڵاوکراوەتەوە و باس لەوەدەکەن کە کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت وەک لە هەندێک میدیاوە باس دەکرێت دوورە لە راستییەوە.
وتەبێژەی ئاسایشی سلێمانی، باسی لەوەشکرد، پێدانی کۆد پەیوەندی بە کاری ئاسایشەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە، وە لە کاتی ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەک بە ئۆئۆمبێڵی بێ سەرەتاوە راستەوخۆ دەستبەسەر دەکرێت، وەک جام رەشکردنی ئۆتۆمبێلەکەی و ئەنجامدانی چەند کارێکی نایاسایی بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەوە.