ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گرژی دروست بووە و قوباد تاڵەبانی هێرشی کردوەتە سەر مەسرور بارزانی و وتەیەتی، " کۆتای بە ئێوە دەھێنین".
بەپێی زانیارییەکانی تۆری هەواڵی ژیان ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەمەقاڵێ دروست بوە و قوباد تاڵەبانی ڕووبەڕووی مەسرور بارزانی بوەتەوە و پێی وتوە،"کۆتایی بەئێوە دەھێنین، ناتوانن ئیتر دەنگی خەڵک بدزن، ١١ کورسی کۆتاکان نەما".
رووداوەکە دوای ئەوە ڕوویداوە کە قوباد تاڵەبانی لەکاتی کۆبوونەوەکەدا کەڤەری پەیجەکەی گۆڕیوە و ئەو دروشمەی داناوە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، "کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی دەهێنین"، لەناو کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی لەو پۆستە ئاگادارکراوە و نیگەران بوە بە قوباد تاڵەبانی وتوە،"نازانم کۆتایی بەئێمە دەهێنن یان سلێمانی"، ئیتر لەوکاتەدا قوباد تاڵەبانی رووی کردوەتە مەسرور بارزانی و بەتوڕەیەوە پێی وتوە، "کۆتایی بەئێوە دەھێنین، ناتوانن ئیتر دەنگی خەڵک بدزن، ١١ کورسی کۆتاکان نەما بۆ ئێوە وەکو جاران و خۆیان دەنگی خۆیانن دەھێنن".
لەدوای ئەم گرژیە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی پێهاتوە، جارێ دیار نیە ئایە ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە کۆتا کۆبوونەوەی کابینەکەی مەسرور بارزانی یان کۆبوونەوەی دیکە دوای ئەم ڕووبەڕووبەنەوەیە ئەنجام دەدرێت کە قوباد تاڵەبانی بە مەسرور بارزانی کردوە