د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا سهبارهت بهدهستپێكردنهوهی پرۆسهی خوێندن و بانگهشهی ههڵبژاردن رایگەیاند، داوا له ههمولایهك دهكهین پارێزهری چوارچێوه گشتییه بنهڕهتییهكانی ههڵبژاردنهكان بن و دهشڵێت، "ئهوهی لهم جهنگه دورماندهخاتهوه، لهم ئاگره دهمانپارێزێت، یهكبوون و قبوڵكردنی یهكتر و حوكمدارییهكی هۆشیار و خاوهنلۆژیك و وردبین و خهڵكویسته".
د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا بڵاویكردهوه، بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤–٢٠٢٥ و، لەهەمان کاتدا، دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانیتان پێشکەش دەکەین. دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن و پەروەردەو فێرکردن و فێربوون، کە تیایدا لە سنوری پارێزگاکەماندا (٢٧١١٥) قوتابی نوێ، چرۆ و خونچەو نەمامی نوێی پارێزگاکەمان، لە ژوانی پۆل و هۆڵ و ناوەندەکانی خوێندندا، دەپشکوێن، یەکەم بەریەککەوتن و ناسین بە دەوروبەرو کۆمەڵگاو دامەزراوە دەوڵەتییەکان ئەزموندەکەن. (٣٩٣٥٦٦) قوتابی و خوێندکار بە هیممەتی مەردانەی (٣٧٩٥٠) مامۆستا، لە (١٥٢٥) قوتابخانەو ناوەندی خوێندندا، درێژە بە ڕەوت و ڕێگای ڕاستی پەروەردەو فێرکردن دەدەن.
دەشڵێت، بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێی ئەم پارێزگایە، کەرتی پەروەردە جێگای شکۆو شانازیی بووە، سەرچاوەی ڕونی گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان بووەو ڕۆڵی بەهاداری لە بنەما شارستانێتییە نوێکەی شارەکەماندا بینیوەو، هەمیشە لە ڕیزی یەکەمی بەخشش و ئەنجام و ئامانج و بەرهەمی سەرکەوتنەکانی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردندا بووە، ئەرکی هەموومانە ئەم ڕابەرایەتیی و سەرکەوتن و دەسکەوتە گەورە مرۆڤایەتیی و شارستانیانە بپارێزین.
د. ههڤاڵ ئهبوبهكر ئاماژهی بهوهشكردووه، تەریب بەم پرۆسەیە، ئەمڕۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم هەڵمەت و هەڵبژاردنەدا، تەنها چاوو دەنگ و ڕەنگ و سەنگ و دەست و دروشم و هێرش و ڕەخنەو پەیام و هەنگاوەکانیان، لە خودی خۆیان و قەوارەکانیان نەبێت، بەڵکو هەموولا پارێزەری چوارچێوە گشتییە بنەڕەتییەکانی هەڵبژاردنەکان بن و زامنی پاراستنی کوردستان و قەوارەکەی و قبوڵکردنی یەکتریی و، پارێزەری ئارامیی و ئاسایش و ئاشتیی و سەقامگیریی گشتیی و ئازادییەکان بن، دیموکراسییەتێکی ڕاستەقینەو، هەڵبژاردنێکی تیوارو بێگەردو، قبوڵکردنی ئەنجامەکان و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و ئەو گۆڕانکارییانە بن کە بە میکانیزم و پەیام و وتارو هەڵوێست و کرداری مەدەنیانەو ئاشتیانەو دور لە ناوزڕاندن و تۆمەتبارکردن و لەکەدارکردنی یەکتر؛ نەخش و نەخشەی نوێی هەڵبژاردنەکان دەیانهێنێتە کایەوە.
د. ههڤاڵ ئهبوبهكر دهشڵێت، هەموو ئەمانە دەبێت لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و حوکمڕانییەکی ڕاست و رێک و ڕەواو کۆکەرەوەو دادپەروەرو، هاووڵاتیی سەنتەریی و سەروەریی یاسایی و ماف و کەرامەت و ژیان و ژینگەو بژێویی و داهات و خزمەتگوزاریی و بوژانەوەی مرۆیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتوریی و سیاسیی نیشتمانەکەماندا بن، ئەمڕۆ، لەبەردەم دوو تاقیکردنەوەی گەورەداین، چ دەستپێکردنێکی بەگوڕو بەهێزی پرۆسەی خوێندن، چ بەڕێکردنی هەڵمەتێکی بانگەشەی شارستانییانە، دەخوازم هەموومان بەشداربین لە سەرخستنی ئەم دوو پرۆسە گرنگ و گەورەیەداو نیشتمانەکەمان بخەینە سەر هێڵی ڕاستی گەشەکردنێکی بەردەوام و، پێشکەشکردنی نموونەیەکی شایستە لەناو ئەم گڕکانی جەنگانەی کە ئێستا لە دنیاو لە ناوچەکەی نزیک لە ئێمەشدا هەڵگیرساون، ئەوەی لەم جەنگە دورماندەخاتەوە، لەم ئاگرە دەمانپارێزێت، یەکبوون و قبوڵکردنی یەکترو حوکمدارییەکی هۆشیارو خاوەنلۆژیک و وردبین و دوربین و دادپەروەرو کۆکەرەوەو خۆنەویست و خەڵکویستە، کە دەتوانێت لەم دوڕیان و وێستگە مەترسیدارەی جیهان و ناوچەکەدا، خەڵک و خاکی کوردستان بپارێزێت.
ئهوهشی راگهیاندووه، حکومەتی خۆجێیی سلێمانی، بێبەریی و بێلایەنانە، لەپێناوی ڕەخساندنی دەرفەت و بانگەشەو هەڵبژاردنێکی هاوسەنگ و یەکسان و تیوارو ڕوندا، بەبێ جیاوازیی و جیاکاریی، لە خزمەتی هەمووتاندا دەبێت.