بەهۆی نیگەرانیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، "وەک کۆمەڵی دادگەری نەک لەحکومەت بەشدار نابین بەڵکو لەڕاوێژو باس و خواستی ئەوەداین لەپەرلەمانێکی دیزاین کراوکەپێک هاتەکەی بەدەرەلە خواستی هاوڵاتیان بەشداری نەکەین".
دەقی راگەیەندراوی کۆمەڵی دادگەری کوردستان :
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
جەماوەری کوردستان
حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان
ئەندام و لایەنگران و دەنگ دەرانی کۆمەڵ
ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بەھەندێ گۆڕانکاری کە لەیاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لەساختەکاری نەکرا بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراوبوو بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکا.
هەربۆیە لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامەبەراییەکانی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕ نەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ بەڵکو لەدەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمیە جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەد دەکاتەوە.ئێمە دەپرسین کۆمەڵ کام ستەم و کام خیانەتی کردوە تاسزابدرێت و دەنگی کەم بکات، ئەوەی ئاشکرایەلایەنەکانی دەسەڵات دەستیان بەسەر قووت و موچەی هاوڵاتی دا گرتوە، ستەم و گەندەڵیان کردوە، ئەگەرساختەنەبێ چۆن دەنگی ئەوان زیاد دەکات و دەنگی کۆمەڵ کەم.دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیاریەکان گەشتینە ئەوڕاستیەی بەمەبەست و بەرنامەبۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە یان هەژمار کراوە بۆلایەنی تر، ئەم ساختەکاریە لای ئێمە قبوڵ کراو نییە و هەڵوێستی جدیمان دەبێ و سکاڵادەکەین لەکۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی.
ڕای دەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەری نەک لەحکومەت بەشدار نابین بەڵکو لەڕاوێژو باس و خواستی ئەوەداین لەپەرلەمانێکی دیزاین کراوکەپێک هاتەکەی بەدەرەلە خواستی هاوڵاتیان بەشداری نەکەین.بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کۆمەڵ سەربەخۆیە لەهەر هەنگاو و بڕیارێک لەداهاتوو، هەرئەم سەربەخۆیی بونەشە کە کۆمەڵ لەدەرەوەی هاوکێشەکان بێ و بەئامانج بگیرێ.لەگەڵ لایەنەناڕازیەکانی تریش لە هەماهەنگی و وتووێژ دەبین و پشتیوان بەخودا داکۆکی لەدەنگی دزراوی هاوڵاتیان دەکەین.کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
٢٤/١٠/٢٠٢٤