بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر _CTG ڕایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوون، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری حەویجە ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو بەناوی (س.ح.ل) لەدایکبووی 1971 دەستگیربکرێت، ناوبراو پێشینەی کاری هەیە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، جیا لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای ڕێکخراوەکەش کاریکردووە.
پاش دەستگیرکردنی ڕاستەوخۆ ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەوتییەکانمان، بەردەوامدەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆرستان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.