هاتوچۆی هەڵەبجە: رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەتی شۆفێری مەکەن

  2024-10-27  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتییان دەکات رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەت نەکەن و هۆکارەکەشی رووندەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە رۆژی پێنجشەممە 31 ی تشرینی یەکەمی 2024، سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەتی شۆفێری نەکەن".

لەبارەی هۆکارەکەوە، هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، "لەو رۆژەدا سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانمان لە ئەرکدا دەبن لە فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە".


ڕیکلام