بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێری راگەیاندو دەڵێت، "ئەمڕۆ پارەکە دابەشدەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی هەولێر دەکاتەوە کە کرێکارانی دەرەوەی هەرێم/بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی (٨، ٩، ١٠)ی ٢٠٢٤.