قائیمقامیەتی سلێمانی رایدهگهیهنێت، دایکان و باوکان و مامۆستایان لەرێگەی موبایلەکانیانەوە دەتوانن ئاگاداری چۆنێتی گواستنەوەی خوێندکاران بن.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوبەری پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوبەری گواستنەوەو چاودێری بازرگانی و نوێنەری ئاسایش و هاتووچۆو لیژنەهاوبەشەکان کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا وردەکاری گواستنەوەی خوێندکاران و قوتابیان لەماڵەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و بەپێچەوانەوە باسکرا، بەتایبەت پەیوەندییەکانی نێوان دایک و باوکی خوێندکاران و کۆمپانیاکانی گواستنەوەو ناوەندە پەروەردەییەکان و چۆنێتی چارەسەری کێشەکان.
بڕیاردرا لیژنەیەک لە نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ پێداچونەوە بە رێنماییەکان و هاماهەنگی زیاتری نێوان کۆمپانیاکانی گواستنەوەو خوێندنگاکان و دایک و باوکی خوێندکاران.
لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا باس لەچۆنێتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کرا بۆ ئاسانکاری پرۆسەکەو پێشنیارکرا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە لەناو موبایلدا دایکان و باوکان و ئیداری خوێندنگاکان ئاگاداری کات و چۆنێتی گواستنەوەی خوێندکارەکان بن.
لەڕێگەی داتاشۆوە وردەکاری بەکارهێنانی ئەو ئەپلیکەیشنەوەو سودەکانی خرایەڕوو کەبەشێکی کێشەکان چارەسەردەکات و مامۆستایان و دایک و باوکانیش لە سەلامەتی گواستنەوەی خوێندکارەکان دڵنیا دەبنەوە.