سەعدی پیرە: لەسەر ئەو بەڵێنانەمان سوورین، کە لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانمان داوە

  2024-11-27  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم رادەگەیەنێت و دەڵێت، " لەسەر ئەو بەڵێنانەمان سوورین، کە لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانمان داوە".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت:  بەو بەرنامانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بڵاومانکردنەوە، یەکێتی دەچێتە پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەرگرتنی پۆستەکان و دابەشکردنیان بە گفتوگۆ دەکرێت، پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا کاربکەین بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا.

باسی لەوەشکرد: دەرگامان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە ئامادەی گفتوگۆ بێت، داوای ئێمەش جەختکردنەوەیە لە ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حکومڕانی.