بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبکە دەکات و دەڵێت، "ھیوادارم ھەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانە و نیشتمانییانەوە کار بۆ بەھێزترکردنی کوردستان بکەین و داھاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ خەڵکەکەمان بونیادبنێین".
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین
برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبێت وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوانمان بۆ هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار دەکەینەوە، هیوادارم هەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانە و نیشتمانییانەوە کار بۆ بەهێزترکردنی کوردستان بکەین و داهاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ خەڵکەکەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەکەشتان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری میللەتەکەمان دەبێت.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان