وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی دۆسیەی گەندەڵیەوە زیاتر لە 3 هەزار ئەفسەرو کارمەند دورخراونەتەوە
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: لە ساڵی 2024 دا بەگشتیی 14 هەزارو 797 دۆسیە لەسەر ئەفسەرو کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکراون، لەم ژمارەیە حوکم لەسەر7 هەزارو 164 دۆسیە دراون.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەهۆی ئەو دۆسیەیانەوە 3 هەزارو 260 ئەفسەرو کارمەند دەرکراون و 190 کەسی تر رەوانەی خانەنشینیی کراون.
دەشڵێت: 622 تۆڕی ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێندراونەتەوە، 57 تۆڕیان نێودەوڵەتیی بوون، 148 حوکمی لەسێدارەدان و 587 حوکمی زیندانیی هەتاهەتایی دەرچوون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ئامارەکەیدا باسی لەوەشکردوە، نزیکەی ١٥ هەزار دۆسیەی گەندەڵیی و سەرپێچی لەسەر ئەفسەرو کارمەندەکانمان تۆمارکراوە، زیاتر لە ٣ هەزار کەسیان لە خزمەت دەرکراون.