پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، دوو له كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه‌یان ده‌ستگیركردووه كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنیدا، له‌كاتێكدا ئه‌و منداڵه به‌بێ دایك و باوك له‌لای مام و ئامۆژنیه‌وه به‌خێوكراوه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوک له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی توندوتیژی خێزانی كه بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵان گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها دوای پشكنینی پزیشكی و گومانی نیشانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان، یه‌كێك له تۆمه‌تباران كه یاوه‌ری قوربانییه‌كه بوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوک دەشڵێت، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه، توانیان به پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادان تۆمه‌تباری دووه‌م ده‌ستگیر بكه‌ن.