ترەمپ جارێکی تر هەڕەشە لە حەماس دەکات

  2025-01-01  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەمریکا جارێکیتر هەڕەشە لە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەکات و داوا دەکات پێش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم بارمتەکانی ئیسرائیل ئازادبکرێن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)دا، سەبارەت بەوەی ئاخۆ بەم دواییانە قسەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە لەبارەی ئاگربەست و ئازادکردنی بە بارمتەگیراوەکان، کە پێدەچێت گفتوگۆکان دوچاری ئاستنەگ بوبێتن، رایگەیاند: "بزانین چی رودەدات، باشترە رێگە بە بەبارمتەگیراوەکان بدەن بەمزوانە بگەڕێتەوە".

هۆشدارییەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە، مانگی پێشوو، لە تۆڕی "تروس سوشیال" نوسیبوی: ئەگەر پێش (٢٠) کانونی دووەمی (٢٠٢٥) کە وادەی دەستبەکاربونمە لە پۆستەکەم وە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەبارمتەگیراوەکان ئازاد نەکرێن،  ئەوانەی بەرپرسن لەو کردەوە دژی مرۆڤایەتیە باجێکی قورس دەدەن.