مالیکی: ئەگەری هەیە نەخشـەی عێراق دووبارە دابڕێژرێتەوە

  2025-01-04  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل پلانی دابەشكردنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ كانتۆنی بچووكتر داڕشتووە، تاكو نەتوانن بە یەكگرتوویی ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئەو وڵاتە.

نوری مالیکی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە وتارێكیدا رایگەیاند، ئیسرائیل لە هەوڵی نانەوەی پشێوی و تاوانكارییە لە عێراقدا، بەڵام بە یەكگرتوویی گەلی وڵاتەكە سەرجەم ئەو هەوڵانەی ئیسرائیل لە رابردوودا شكستی هێناوە و لە داهاتووشدا شكست دەهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر ئەركیان پاراستنی غەززە و باشووری لوبنان بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی كەوتنی رژێمی سوریاوە، ئەركەكەیان سەختبووە و بووەتە پاراستنی سەرجەم ناوچەكە لە دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل، بە تایبەتی كە ئەگەری دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی عێراق لە ئارادایە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل پلانی دابەشكردنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ كانتۆنی بچووك بچووك كه‌ هیچیان ناتوانن ببنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل..

وتیشی، ئەوەی لە سوریا روویدا، رەنگە دەستپێكێك بێت بۆ دابەشكردن و لاوازكردنی وڵاتانی ناوچەكە.