بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی ئەدهەم بارزانی دەکات

  2025-01-20  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەبۆنەی کۆچی دوای دایکیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئەدهەم بارزانی دەکات و دەڵێت، "بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت".

دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئەدهەم بارزانی:

بەڕێز کاک شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی 

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەکتان ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان