وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو مەترسییە نوێیانەی هاتوەنەت ئاراوە دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ کورد بەهێزە بە پێکهێنانی حکومەت بەهێزتر دەبێت و ئەو وڵاتانەی هاوکاریمان دەکەن، هەتا هەتایە هاوکاریمان ناکەن، ئەوان نوێنەری وڵاتی خۆیانن، نوێنەری کورد، کورد خۆیەتی"
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەڵبژاردنمان کردووە و خەڵک چاوەڕێیە، کێشەمان هەیە، بەڵام کێشەکان هێندە گەورە نین، هەرێمی یەکگرتووی کوردستان و لایەنە سیاسییە یەکگرتووەکان، نەتوانن چارەسەریان بکەن
ئاماژەی بەوەشدا: ئەمڕۆ کورد بەهێزە بەپێکهێانی حکومەت بەهێزتردەبێت، ئەو وڵاتانەی هاوکاریمان دەکەن، هەتا هەتایە هاوکاریمان ناکەن، ئەوان نوێنەری وڵاتی خۆیانن، نوێنەری کورد، کورد خۆیەتی و ئەوان لە کورد، کوردتر نین.
وتەبێژی یەکێتی لە کۆتایدا باسی لەوەشکرد: بە رەچاوکردنی هەستیاریی و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پشتگیرییەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هەمانە، پێویستە هەموو لایەکمان ئاست (سەقف)ـی داخوازییەکانمان لەگەڵ بارودۆخەکە بەرەو رێککەوتن بگونجێنین، بۆ ئەوەی ئێمە سوود لەو بارودۆخە سازە وەربگرین کە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە، بە پێچەوانەوە، ئێمە بە دەستی خۆمان، خۆمان تووشی کێشە دەکەین.