یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووهەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات و بڕیارە کاروانی ئەم دیدارە لە موسڵەوە دەستپێبکات و دواتر بازنە و ناوچەجیاجیاکانی هەرێم و عێراق بگرێتەوە.
ئەمرۆ شەممە، ٨-٢-٢٠٢٥ لە مەڵبەندەی دیراساتی گشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی ئەنجامدرا. بەنوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیدار، هەڤاڵ د یوسف گۆران، سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی کرد.
بەپێیی راگەیەندروی مەڵبەندی دیراساتی یەکێتی ، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تەوەرەکانی دیداری دووەم و دەستپێکی دیدارەکە بوو، بڕیار درا کاروانی دیدار لە پارێزگای نەینەوا ( موسڵ) دەست پێبکات و پاشان هەرێم و شوێنەکانی تری مەیدانی خەباتی یەکێتیی بگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە.
ئەوەشی ئاشکراکردوە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.