بزوتنەوەی فەتح بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین داوا لە حەماس دەكات دەستبەرداری دەسەڵات بێت لە پێناو پاراستنی فەلەستینەكان لە کەرتی غەززە و دەڵێت، "پێویستە حەماس بزانێ كە شەڕی داهاتوو بۆ كۆتایهێنانە بە بونی فەڵەستین و رۆژگاریكی قورس چاوەڕێی غەززە دەكات".
مونزیر حایك، وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایگەیاند، "داوا لە حەماس دەكەین دەسەڵات لە غەززە بەجێبهێڵت و بزانێ كە شەڕی داهاتوو بۆ كۆتایهێنانە بە بوونی فەلەستین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەبێت حەماس بەزەیی بە منداڵ و ژن و پیاوانی غەززەدا بێتەوە، هۆشداری دەدەین لەوەی رۆژگاریكی قورس و سەخت و دژوار چاوەڕێی دانیشتوانی غەززە دەكات".