ڕاگه‌يه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

  2025-04-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هێرشەکی دوێنێی سەر هاووڵاتییە مەسیحییەکان لە دهۆک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هێرشە تاوانکارییەکە دەکەین."

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، "سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه‌ تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ دوێنێ له‌ ڕووداوێكى نامۆدا له‌ دهۆك، كۆمه‌ڵێك له‌ جه‌ژنگێڕانى ئه‌كيتۆ له‌ هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان تيايدا به‌ ئامانج گيران و بووه‌ هۆى برينداربوونى دوو كه‌س".

دەشڵێت، له‌ كاتێكدا به‌ توندى ئه‌و تاوانه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين، هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نیشتمانی پێكه‌وه‌ژيان و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ به‌ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى نادرێت، تاوانكاريش به‌ سزاى ياساييى خۆى ده‌گات.