ئەنگێلا مێرکڵ ڕێگری كرد لە بەرپابوونی جەنگ لە نێوان توركیا و یۆناندا

  2020-07-22  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، راوێژكاری ئەڵمانیا ڕێگری كردووە لە بەرپابوونی جەنگ لە نێوان توركیا و یۆناندا و ئاستی ئاڵۆزییەكانی نێوانیان گەیشتووەتە پلەیەكی ئەوتۆ كە پێشینەی نەبووە .

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، زانیاریی دەستكەوتووە كە ئەنگیلا مێركڵ هەوڵێكی دیپلۆماتی زۆری داواوە، كە ە چركەساتەكانی كۆتایدا جەنگ لەنێوان توركیا و یۆناندا بەرپا نەبێت، بە تایبەت كاتێك سوپای هەردوولا لە ئانوساتدا بوون هێرش بكەن سەر یەكتر .

بە گوێرەی ڕۆژنامەكە جەنگەكە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا خەریك بووە لەنزیك دورگەی "كاستیلوریزو" بێتە ئاراوە، كاتێك ئەنكەرە ویستوویەتی دەست بە پشكنین بكاتب ۆ گازی سروشتی لە نزكی ئەو دورگەیەی یۆنان، كە دەكەوێتە نزیك توركیاوە .

ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامە ئەڵمانییەكە لە كاتێكدایە، دوێنێ ئێوارە سوپای یۆنان ڕایگەیاند، هێزەكانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، دوای ئەوەی هەستیان بە جموجوڵی  سەربازیی توركیا كردووە لە نزیك دورگەی ناوبراو .

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە سوپای یۆنان 15 كەستی دەریایی توركیای بینیووە بنكەی سەربازیی دەریایی "ئینكیسار"یان جێهێشتووە، ئەوەش گومانی بۆ دەسەڵاتدارانی سوپای یۆنان دروستكردووە و هێزەكانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە .

ڕۆژنامەی بیڵد ئاشكرایكردووە، دوای ئەو ئامادەكارییانە، فڕۆكەی جەنگی و كەشتییە دەریاییەكانی هەردوو وڵات یەك هەنگاو دووربوون لەوەی دەست بە هێرش بكەن و شەڕ هەڵگیرسێت .

ئەو جموجوڵانەی توركیا لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بووەتە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یۆنادا، لەوبارەیەوە سەرۆك ئەركانی سوپای یۆنان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، توركیا بووەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر وڵاتەكەی و چەند دەوڵەتی دیكەی ناوچەكە .

ناكۆییەكانی نێوان توركیا و یۆنان دوای ئەوە پەرەی سەند كاتێك ئەنكەرە لە كۆتایی ساڵی رابردوودا ئاشكرایكرد، لەگەڵ حكومەتەكەی فایز سەراج سەرۆك وەزیرانی لیبیا گەیشتوونەتە ڕێكەوتن سەبارەت بە دیاریكردنی سنوری دەریایی نێوانیان، كە لەو ڕێگەیەوە توركیا دەیویست چەند دوورگەیەكی یۆنان دەستبەسەردار بگرێت لە دەریای ناوەڕاستدا.



ڕیکلام