ناڕەزایەتی و رەخنەکان تادێت زیادتر دەبێت لەسەر واژۆکردنی ئەو گرێبەستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا واژۆیکرد، ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، " سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کافێیەک گرێبەستەکانی واژۆ کردووە".
عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەو گرێبەستانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە واشنتۆن ئەنجامی داوە، پوچەڵ و پێشێلکردنی دەستوری عێراقە.
حەیدەری، لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی "العھد" ئاماژەی بەوەداوە: بەپێی یاسا قەدەغەیە هەرێمی کوردستان هیچ گرێبەستێکی دەرەکی بەبێ راوێژکردن بە حکومەتی فیدراڵی واژۆبکات.
باسی لەوەشکردوە: رێککەوتنی غازی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و واشنتۆن هیچ بەهایەکی یاسایی نییە، گرێبەستەکە پەیوەندی بە کێڵگەیەکی غازی کەرکوکەوە هەیە، کە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە لە کافێیەک واژۆکراوە.
جەختیشکرد: بەرپرسی کوردی مافی ئەوەی نییە گەشت بکات یان گرێبەست واژۆ بکات بەبێ رەزامەندی بەغداد.