دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری ڕادەگەیەنێت

  2025-07-24  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم رایگه‌یاند، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی 11 کەسی دەستگیرکرد، کەساختەکاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.

ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کەلەماوەی ڕابردوودا ساختەکارییان لەدروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی (کفالە)کردووە.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەکانی (٢٨٩-٢٩٧)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.


ڕیکلام