سەرچاوەیەک لەوانەی كە ناسراوە بە دزەپێكردنی هەواڵەكانی كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرایكردووە، كۆمپانیاكە لە ئامادەكاریدا بۆ ئاشكراكردنی ئایفۆنی 12 لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لەگەڵ كۆمەڵێك بەرهەمی دیكەدا .
ماڵپەڕی "ئەپڵ ئینسایدەر" لەو سەرچاوەیەوەیەوە كە هەواڵەكەی دزەپێكردووە و بە " ihacktu" ناسراوە، كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەكانی لە ڕوداوێكدا و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە 8ی ئەیلودا ئاشكرا دەكات .
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، ئەپڵ چوار نموونەی جیاواز لە جۆری ئایفۆن 12 ئاشكرا دەكات .
ئایفۆنی 12 بە قەبارەی 4.5 چوار ئینج و نیو، ئایفۆنی 12ی پڵەس بە قەبارەی 6.1 ئینج ، ئایفۆنی 12ی پرۆ بە قەبارەی 6.1 ئینج، ئایفۆنی 12 پرۆ ماكس بە قەبارەی 6.8 ئینج .
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی هەواڵەكەی دزەپێكردووە، هەرچوار شێوە نوێییەكەی ئایفۆن بە شاشەی ئۆلید بەردەست دەبێت و بۆیەكەمجاریش تایبەتمەندی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت ( 5G ) لەخۆ دەگرێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئایفۆنەکان خاوەنی زیاتر لە كامێرایەک دەبن لەگەڵ بیرگەیەكی 4 گێگا بایتی، بەڵام ئایفۆنی 12ی پڕۆ سێ كامێرەیی دەبێت لەگەڵا بیرگەیەكی 6 گێگابایتی .
بڕیاریشە جگە لە ئایفۆن ئەپڵ بەرهەمی دیكەی وەك ئایپاد پرۆ و نموونەیەكی نوێی كاتژمێری ئەپڵ ئاشكرا بكات .