عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کردوە، دەشڵێت، عومرەکارە خەڵکی شاری سلێمانیە و ماوەی 11 رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە

تەها سەعید ئەحمد، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ ٢٧\١٢\٢٠٢٥ عومڕەکارێکی کورد بەناوی (سەرگوڵ عبداللە حەمە کەریم    )،لە سعوودیە لەشاری مەدینەی پیرۆز جەڵدەی دەماخ لێداو لە ١٦ ، ١٢ ئەمڕۆ دوی مانەوەی نزیکەی یانزدە ڕۆژ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەم عومڕەکارە خەڵکی  پارێزگای ( سلێمانی  )، تەمەنی لە سەرووی (٧٩) ساڵییەوە بووە ئەمرۆ لە شاری مەدینەی  پیرۆز کۆچی دوایی کردووە  و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.

لە کۆتایدا حەج و عومرەی سلێمانی هێمای بۆ ئەوەکردوە: ئێمە بەناوی  نوسینگەی حەج و عومڕەی پارێزگای سلێمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم  و وەزارەتی ئەوقافەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.




ڕیکلام