کەشناسی: لەمڕۆوە شەپۆلێکی تری بەفربارین روو لە هەرێم دەکات

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لەمڕۆوە شەپۆلێکی تری بەفربارین روو لە هەرێم دەکات و لەزۆربەی ناوچە شاخاوویەکان و هەروەها سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوکیش دەگرێتەوە لەگەڵ نمەباران لەناوچە نزمەکانی هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ ٤٨ سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گویرەی پیسبینیەکانیش شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوجەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوویە بەرزەکان پێشبینی (١٥-٣٠ ) سانتیمەتر و ناوچە نیمچە شاخاوویەکان (٥-١٥ ) سانتیمەتر دەکرێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانیش، پلەکانی گەرما پێنج بۆ هەشت پلە دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکان دێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی.

لە بارەی کەشی سبەینیشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوویەکان و بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەو. و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکان ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە

هەولێر : ٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی

دهۆک : ١- پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢- پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ١- پلەی سیلیزی

ئامێدی: ٤- پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٧ پلەی سیلیزی


ڕیکلام