ئەو لیژنەیەی سەرۆكی حكومەت بڕیاری دروستكردنیدا بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری جێگری پارێزگاری هەولێر سەرۆكایەتی دەكات.
بە گوێرەی فەرمانێكی كارگێڕی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوی نەمانی ئۆكسجین نەخۆشخانەی رزگاری لە شارەكە.
لیژنەكە دوای فەرمانی سەرۆكی حكومەت پێكهات و لە پێنج كەس پێكهاتووە كە جێگری پارێزگاری هەولێر سەرۆكایەتی دەكات و دادوەرێكیش لە نێو لیژنەكەدا هەیە.
ناوی ئەندامانی لیژنەكە:
هێمن قادر/ جێگری پارێزگاری هەولێر
دادوەر عەبدولستار رەمەزان
دكتۆر رەوەز مەهدی خۆشناو
دڵزار سەلیم كەریم
دلاوەر ئەكرەم مامەند