تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک گیانی لەدەستدا

  2020-08-03  | 
دهۆک
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە دهۆک گیانی لەدەستدا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا و ئەوەش چوارەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بە کۆرۆنا کە لە ماوەی دوو رۆژدا لەو پارێزگایە تۆماردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی٨ی٢٠٢٠، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی ٧٢ ساڵ  و خەڵکی قەزای ئاکرێ بووە کە پێشتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک داواشی لە هاوڵاتیان کرد، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکانیان، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک رووی لە هەڵکشان کردووە و تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا چوار کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام