دەوامی دامودەزگاکان لە پارێزگای دهۆک راگیرا

  2020-08-03  | 
دهۆک
دەوامی دامودەزگاکان لە پارێزگای دهۆک راگیرا
ئەرشیڤ
 مازن شنگالی
دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە پارێزگای دهۆک تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە، ڕاگیرا .

ماجد سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاریزگای دهۆک، بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی قوربانەوە، واتە لە سبەی سێشەممەوە ٤ی٨ی٢٠٢٠، ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان و کەرەنتینکراوان، ئەوان زیاتر ناتوانن کەس کەرەنتین بکەن و ناشتوانن نەخۆشی زیاتر وەربگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پاریزگای دهۆک لەزیادبووندایە ، بەجۆرێک کە تا ئیستا ٧١٨ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمارکراون و لە ماوەی کەمتر لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردووشدا لە سنوری پارێزگاکە چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لەئێستاشدا ٣٣٨ تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە کە بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.



ڕیکلام