فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك بەرپرسی ئیداری بەیروت دەركرا

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەتۆمەتی كەمتەرخەمی لە كارەكانیان كە بووەتە هۆكاری روودانی تەقینەوەكە دادگای باڵای بەیروت فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 19 بەرپرسی ئیداری شارەكە دەركرد.

كەناڵی رووسیا ئەلیەوم رایگەیاند، دادگای باڵای بەیروت فەرمانی دەستگیركردنی بۆ  19 بەرپرسی ئیداری شارەكە دەركردووە بەهۆی ئەوەی كەموكورتیان هەبووە كە ئەوەش بووەتە هۆی روودانی تەقینەوەكەی رۆژی سێشەممە. 

لە نێو ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە هەریەكە لە حەسەن قورەتیم، بەڕێوەبەری بەندەری ئاوی بەیروت و بەدری زاهیر، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی بەیروت هەیە. 

ئەوەش دوای ئەوە هات كە رۆژی سێشەممەی رابردوو 4ئابی 2020 لەئەنجامی تەقینەوەیەك  لە بەندەری بەیروت 137 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزار كەسی دیكەش برینداربوون و زیانەكانی ئەو تەقینەوەیەش بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. 


ڕیکلام