هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2020-08-08  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداریەكی بڵاو كردەوە ودەڵێت بڕیاریانداوە ماوەی دەوامكردن لە بەڕێوەبەرایەتیەكە درێژبكرێتەوە و سەردانكردنی هاوڵاتیانیش سنوردار دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ئاگاداریەكدا دەڵێت، بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر -بەشی مۆڵەت، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد. 

بڕیارەكان: 

1-بە درێژكردنەوەی دەوامی فەرمی لە ( كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 6ئێوارە ، و بە پێی ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش ، بۆ پاراستنی تەندرووستی هەموو لایەك .

2- تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بكەن كە تكتی نۆرەی ئۆنلاینیان لایە .

3-تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن كە نۆرەی (هێما و میكانیك- تاقیكردنەوەی ڕەمپە -و تاقی كردنەوەی ژمارە 8یان هەیە لەم خشتەیەی خوارەوە سەردان بكەن :
ا- نۆرەی ڕێكەوتی ( 1-8تاوەكو 15-8)دەتوانن لە ڕۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 9-8 -2020سەرەدان بكەن.
ب- نۆرەی ڕێكەوتی(16-8تاوەكو31-8)دەتوانن لە ڕۆژی دوشەمە ڕێكەوتی 10-8 -2020سەرەدان بكەن.
ج-نۆرەی ڕێكەوتی ( 1-9تاوەكو 15-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 11-8 -2020سەرەدان بكەن.
د- نۆرەی ڕێكەوتی ( 16-9تاوەكو 30-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 12-8 -2020سەرەدان بكەن.

4-ئەو نۆرانەی كە ماون لە خشتەیەكی تر لە داهاتو بڵاوی دەكەینەوە..

5-تەنها بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینكی سڕە دانان كاردەكات بەشەكانی تر جارێ ڕاگیراون.

6-هەر هاوڵاتییەك مۆلەتەكەی بەسەر چوبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سڕە بگرێت سەرەدانی بەشی مۆلەت بكات بۆ نوێ كردنەوەی مۆلەتەكەی بە مەرجێك پشكنینی چاوی كردبێت .


ڕیکلام