دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر راگیرا

  2020-08-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆى تووشبوونى ژمارەیەک فەرمانبەر بە کۆرۆنا، بۆ ماوەى هەفتەیەک دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر راگیرا.

وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، لە سەر ڕاسپاردەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە هۆی تووشی بوونی بەشێک لە فەرمانبەران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار درا دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بۆ هەفتەیەک ڕابوەستێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان هاوڵاتیان دەتوانن هەفتەى داهاتوو لە 16ى ئاب سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن.



ڕیکلام