یەرەکە: لە هێرشە ئاسمانییەکەی شارباژێڕدا ٧ گەریلامان شەهید بووە

  2020-08-10  | 
هێرشەکانی تورکیا بەئامانجی ڕێگریکردنە لە خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات "یەرەکە" ڕایگەیاند، لەهێرشەکەی چەند ڕۆژەی ڕابردووی دەوروبەری قەزای ماوەت، حەوت گەریلا لەگەڵ دوو گەنجی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان شەهید بوون.

ئەمڕۆ فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات- یەرەکە لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی دەوربەری قەزای ماوەت لەناوچەی شارباژێڕ جگە لە شەهید بوونی حەوت گەریلا دوو گەنجی ولات پارێز، زیانی گەورەش بەر ڕەز و با خی گوندنشیانی ناوچەکە کەوتووە و ئاگریان تێبەربووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە لەڕۆژی ٧ی ئەم مانگەدا کراوەتە سەر چیای "بالۆسە" و لەو کاتەدا ئەو گەریلایانە لە ئەرکدا بوون لەو چیایە لەگەڵ دوو گەنجی دیکەدا و لەداهاتوویەکی نزیکدا ناوی شەهیدەکانیان ڕادەگەیەنن .

یەرەکە ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە خەبات و تێکۆشانیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێرشانە دەستی سیخوڕی هەرێمی هەیە و دەبێت گەل و هێزی بەرپرسیار لەم ناوچانە هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگا بەکاری سیخوڕی نەدەن و لەبەرامبەر ئەو هێرش و کارە سیخوڕیانەدا بێدەنگ نابن و وەڵامیان دەبێت.