بەمەبەستی خۆپارێزی زیاتر و دانانی سنورێک بۆ تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسۆ کیرۆنا لە پارێزگای دهۆک لیژنەکانی قایمقامیەت ١١ چایخانەیان لەناوچەی پیشەشازی ئەو پارێزگایە داخست.
یوسف محەمەد سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی بەدواداچوونی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆک لە لێدوانێک دا بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەوان وەک لیژنە سەردانی ناوچەی پیشەسازی دهۆکیان کردووە و بڕیاردرا بە داخستنی ١١ چایخانە لەو ناوچەیە .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ وە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکە چایخانەکانیش هاوشێوەی خواردنگە و کافیتریا و شوێنەکانی تر نابێ کراوەبن ، ئەوەش بۆ خۆپارێزی و رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا لە پارێزگای دهۆک،١٨٢٠ کەس تووشبوون و لەو ژمارەیەش ٧٩٢ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.