بەشێک لە مامۆستایان لە دهۆک هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن

  2020-08-22  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەک لە مامۆستایانی دهۆک داوا دەکەن بەزووترین کات سیستمی لێبڕین و دواکەوتنی موچەکانیان هەڵبوەشێندرێتەوە مامۆستا بەدەل بەرواری و هاوڕێکانی ئازاد بکرێت.


لە بەیاننامەیەکدا ئەو مامۆستایانە هۆشداری دەدەنە ئیدارەی پارێزگای دهۆک لەوەی ئەگەر لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دا وەڵامی داواکاریەکانیان نەدرێتەوە ئەوا بە سەدان مامۆستا و چالاکوان و فەرمانبەران دەچنە سەر شەقام و بە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن .

ئەو ژمارە مامۆستایە ئاماژە بەوەشدەکەن چیتر ئەوان ئامادە نین باجی شکستەکانی حکومەت بدەن وە بێدەنگ بن لەسەر بڕینی قوت و موچەکانیان وە ڕیگەنەدان بەوەی داوای مافی خۆشیان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە هێزە ئەمنیەکانی دهۆک هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی چالاکوانان و رۆژنامەوانانیان دەستپێکردووە، ئێوارەی دوێنێش دوای بانگهێشتکردنیان بۆ ئاسایشی زاخۆ هەریەکە لە میهڤان مەجید، پەیامنێری ژیان و کەمال رەمزی کامێرامانی دەزگاکەیان دەستگیرکردووە. 


ڕیکلام