سوپای توركیا خانووی دوو گوندنشین لە سنوری زاخۆ دەتەقێنێتەوە

  2020-08-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای توركیا لە گوندی بانكێ لە سنوری ناحیەی باتیفای قەزای زاخۆ ماڵی چەند هاوڵاتیەكیان تەقاندەوە.

سوپای توركیا لە سنوری ناحیەی باتیفا دوو خانوی هاوڵاتیان كە بەهۆی هێرشی ئەو وڵاتەوە بۆ ناوچەكە چۆڵكراون مینڕێژ دەكات و دەیانتەقێنێتەوە. 

بە گوێرەی وتەی سەرچاوە هەرێمیەكان تەقاندنەوەی ئەو خانوانە پێدەچێت هۆكارەكەی بۆ مەترسیان بووبێت لە بوونی گەریلاكانی پەكەكە. 

هەر ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی ئەو وڵاتە لە گوندی كونە كۆتر لە دەڤەری برادۆست بۆردومانیان كرد، بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەبووە زیانی گیانی لەو بۆردومانە كەوتبێتەوە. 


ڕیکلام